ئامەد مەڵازگرت: تورکیا پاشماوەکانی داعشی هێناوە بۆ شەڕی زاپ

ئەندامێکی فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە دەڵێت، تورکیا پاشماوەکانی داعش و چەتەکانی هێناوە بۆ شەڕی گەریلا و خۆی شکستیهێناوە لە هێرشەکانی ئەمدواییە.

بەپێی میدیای نزیك لە پەكەكە، ئامەد مەڵازگرت، ئەندامی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ڕایگەیاندووە، لە ماوەی 47 ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی توركیادا شەڕێکی گەورە بەڕێوەبراوە، “دوژمن هەموو تەکنیک و هێزی تایبەتیی خۆی بەکارهێناوە و بەشداریی پێکردووە، هەموو دەرفەتی خۆی لەم شەڕەدا بەکاردەهێنێت، نەیتوانی سەربکەوێت، ئێستا پاشماوەکانی داعش، چەتە و کۆنترای هێناوە و دەیەوێت سەربکەوێت”.

ئامەد مەڵازگرت وتوویەتی، “دوژمن تێکشکاوە، بۆ ئەوەی شکستەکەی بشارێتەوە، شەڕەکە فراوانتر دەکات، ئەم شەڕە شەڕێکی ئاسایی نییە، شەڕی مان و نەمانە، پرسی گەلی کورد و کوردستانە. بەم هەنگاوانە داگیرکەریی دەوڵەتی تورک لە زاپ تێکدەشکێت”.

بابەتی پێشتر

مانگایەک بە تۆمەتی کوشتن دەستگیردەکرێت

بابەتی دواتر

تونس واز لە "ئیسلام ئاینی دەوڵەتە" دەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share