بەفر چەند ناوچەیەكی باكوور و باشووری كوردستان سپی پۆش كرد

لە باكووری كوردستان لە ناوچە بەرزەکانی پارێزگای ئاگری، لە هەرێمی كوردستانیش لە کوێستانی دەربەندی باڵەکایەتی یەكەم بەفری ئەمساڵ باری.

وەك لە وێنەكاندا دەردەكەون بەهۆی بارینی بەفرەوە، ناوچە بەرزەکانی نیشتەجێبوون و ناوچە شاخاوییەکانی ئاگری، لە باكووری كوردستان سپییان پۆشی.

لە شارۆچکەی تاشڵیچای، بارینی بەفر بەشێوەیەکی چڕ و بە بەردەوامی کاری شوانەکانی سەخت کردووە.

هاوکات بارینی بەفر لەو ناوچانەی کە لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزن، درێژەی هەیە.

لەلایەكی دیكەوە، لە هەرێمی كوردستان، یەكەم بەفری ئەمساڵ لە کوێستانی دەربەندی باڵەکایەتی باری و ناوچەكەی سپی پۆش كرد.

بارینی یەکەم بەفری ئەمساڵ لە کوێستانی دەربەندی باڵەکایەتی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەبار گۆران: بانكی ناوەندی بڕیار دەردەكات جێبەجێناكرێت و ئەوەش بەهای دۆلار بەرزدەكاتەوە

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “بانكی ناوەندیی عێراق بڕیار دەردەكات جێبەجێناكرێت…
Total
0
Share