دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بیسترا و هۆکارەکەی دیارنییە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دەنگی تەقینەوەیەکی بە‌هێز لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆژئاوای کۆماری ئیسلامیی ئێران بیسترا، تائێستا هیچ بەرپرسێکی حکومیی ئەو وڵاتە هۆکارەکەیان ڕووننەکردووەتەوە.

میدیای ئێرانییەکان ئاشکرایانکرد، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لەبەشێک لە شارەکانی پارێزگاکانی سنە، کرماشان، هەمەدان و ئیلام هەستیانپێکراوە.

بەپێی سەرچاوە ئێرانییەکان، بەهۆی بەهێزی دەنگەکەوە خەڵکی ئەو شارانە لەماڵەکانیان چوونەتە دەرەوە.

لەوبارەیەوە قائیمقامی ئەسەد ئاباد بە ئاژانسی نیمچە فەرمیی فارس-ی وتووە، دەنگەکە ترسێنەر بووە، بەڵام ڕوون نییە هۆکارەکەی چیبووە، لەسەرەتادا پێمان وابوو گەردەلول و بای بەهێزە بەڵام دواتر ڕوونبووەوە کە ئەوە ئەگەرێکی مەحاڵە بەڵکو دەنگەکە لە تەقینەوەوە نزیکتربوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێک لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە گرتەی کاتی بیستنی دەنگەکەیان بڵاوکردووەتەوە.

پێشتر چەند جارێکی دیکە ناوچەکە ڕووداوی هاوشێوەی بەخۆوەبینیوە و بەرپرسان ئاماژەیان بە بوونی مەشقی سەربازیی لەناکاوی هێزەکانی ئەو وڵاتە کردووە.

بابەتی پێشتر

تویتەر یەكێك لە هەژمارەكانی خامنەیی داخست

بابەتی دواتر

دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لەلایەن كۆڤاكسەوە گەیشتە یەك ملیار ژەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share