پەرلەمانی بەریتانیا دەنگ لەسەر لەكارلادانی سەرۆك وەزیران دەدات

ژمارەی یاسایی پەرلەمانتارانی بەریتانیا بۆ سەندنەوەی متمانە لە بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیان تەواوبوو، بڕیارە ئەمشەو پرۆسەی دەنگدانەكە ئەنجامبدرێت.

54 پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران كە جۆنسن سەرۆكیەتی، نامەیەكیان ئاراستەی گراهام برادی سەرۆكی لیژنەی 1922ی پەرلەمانی بەریتانیا كردووە، داوادەكەن ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە لەكارلادانی جۆنسن بەڕێوەببرێت.

بڕیارە كاتژمێر شەش بە كاتی لەندەن (هەشت بە كاتی كوردستان) بۆریس جۆنسن پەیامێك ئاراستەی پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاران بكات و داوایان لێبكات لە پرۆسەی دەنگداندا پشتیوانیی بكەن و لە پۆستەكەی دوورنەخرێتەوە.

دوای داواكارییەكەی جۆنسن بە دوو كاتژمێر، پەرلەمانتارانی بەریتانیا دەنگدەدەن لەسەر لەكارلادانی سەرۆك وەزیران و بڕیارە لە ماوەی كاتژمێرێكدا گراهام برادی سەرۆكی لیژنەی 1922ی پەرلەمانی بەریتانیا (لیژنەی ئەندامانی پارتی پارێزگاران) ئەنجامی دەنگدانەكە ئاشكرابكات.

ئەگەر دەنگدانەكە دژی جۆنسن سەربگرێت، ئەوا ناوبراو لە هەردوو پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆكی پارتی پارێزگاران لادەبرێت.

بابەتی پێشتر

پاریس کشایەوە و چێڵسی لە دێمبیلی نزیک بووەتەوە

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی گروپێكی داعش پشتڕاستدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کودەتا لە وڵاتێکی دیکەی ئەفریقا روویدا

ئەمڕۆ سەربازانی سوپای گابۆن رایانگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنی وڵاتەکەیان رەتکردووەتەوە و دەستووریان هەڵوەشاندووەتەوە و کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان کردووە. گەورە…
زیاتر ببینە

بایدن خۆی كاندید دەكاتەوە

جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە بۆ خولی دووەمی سەرۆكایەتیی ئەمریكا خۆی كاندید دەكاتەوە. میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، هەفتەی…
Total
0
Share