چین: سوورین لەسەر بەکارهێنانی هێز ئەگەر بەڕێگەی ئاشتی نەگەینە ئەنجام لەگەڵ تایوان

چین دەستبەرداری سینارۆیۆی بەکارهێنانی هێز نابێت بەرامبەر تایوان، ئەگەر بەڕێگەی ئاستی لەگەڵ تایوان نەگەنە ئەنجام.

وەک چین جەختیلێدەکاتەوە، ئەوان مافی وەڵامدانەوەی بێزارکردنەکانیان لەلایەن وڵاتانی دیکەوە هەیە کە بە ئاراستەی سەربەخۆیی و دانپێدانانی تایوانە، هەوڵەکان بۆ سەربەخۆیی تایوان لەلایەن وڵاتانی دەرەکییەوە پاڵپشتیدەکرێت.

چین ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی ڕاهێنانی کەشتییە سەربازییەکانی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کەناراوەکانی تایوان، هەڕەشەی توند دەکات کە ئەگەر چارسەرە ئاشتییانەکان بۆ یەکگرتوویی چین ئەنجامی نەبوو، سوورن لەسەر بەکارهێنانی هێز بەرامبەر تایوان.

مانۆڕە سەربازییەکانی چین هێشتا بەردەوامن وەک کاردانەوە بۆ سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، مانۆڕەکەی چین لە هەفتەی ڕابردوودا تەقاندنی مووشەکی بالیستیی لەخۆگرت، کە هەندێکیان بەسەر ئاسمانی تایواندا تێپەڕیون.

دوێنێ سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی تایوان ڕایگەیاند، چین ئامادەیە بۆ هێرشکردنە سەر ولاتەکەی و ئامادەکاریی تەواوی کردووە، لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگریی تایوان ئاشکرایکرد، کە مانۆڕی سەربازییان دەسپێکردووە، وەک ئامادەکاری بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی چین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاکستان ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سەرجەم گەشتەکاندا داخست

دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی پاکستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ هیندستان، ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرا. دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی…
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندیی فەرەنسا: سەرکەوتنی ترەمپ مەترسی لەسەر ئابوریی جیهانی دروستدەکات

پارێزگاری بانکی ناوەندیی فەرەنسا پێیوایە سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا مەترسییەکانی سەر ئابوریی جیهانی زیاددەکات. فرانسوا ڤیلێرۆی،…
Total
0
Share