هێنان و دابەشكردنی بەنزینە 690 دینارییەكە لە سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ بەنزینە 690 دینارییەكە بگاتەوە سلێمانی و سبەی دەست بە دابەشكردنەوەی بكرێت، وەك ئەوەی وتەبێژی بەنزینخانەكان ڕایدەگەیەنێت.

بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بەنزینە 690 دینارییەكەی عێراق دەگاتە سلێمانی و سبەینێ لە وێستگەكان دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

وتیشی، “سبەی ئۆتۆمبێلی پاس، تەكسی و تایبەت دەتوانن بەنزینەكە لە وێستگەكانی دابەشكردنی بەنزین وەربگرن”.

لەماوەی ڕابردوودا دەوترا بەهۆی لەكاركەوتن و نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەكان ناردنی بەنزینەكە بۆ سلێمانی ڕاگیرا، وەك ئەوەی بەهمەن قادر ئاماژەی پێدا و وتی، “لەئێستادا ناردنی دەستیپێكردووەتەوە و چاوەڕوانین بەردەوام بێت”.

ڕوونیشیكردەوە، پارەی پێویست لە ئەژماری بانكی حكومەتی عێراق لەلایەن بەنزیخانەكانەوە دانراوە، لەو ڕووەوە هیچ كێشەیەكیان نییە.

دەربارەی ئەو بڕەی كە دەگاتە سلێمانی وتەبێژی بەنزینخانەكان وتی، بڕەكەی هێشتا دیارنییە، چاوەڕوانی گەیشتنی دەكەن تا بڕەكەشی بزانن.

بەهۆی نەهاتنی ئەو بەنزینەی عێراق و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی بەنزین لە سلێمانی ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

بابەتی پێشتر

لەڕێی هۆشیاریی دەستکردەوە.. زاناکان گوێ لەو دەنگانەی دەریا دەگرن کە نابیسترێن

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: باڵابەرزەکان زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە بە نەخۆشیی مەترسیدار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share