شەش کەس بە تۆمەتی کوشتنی پۆلیسێک دەستگیرکران

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، شەش کەس بە تۆمەتی کوشتنی پۆلیسێکی دارستان ڕاگیراون، ئەوەش دوای ئەوەی خۆیان ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” لەسەر ڕووداوەکەی دوێنێی ناحیەی چوارقوڕنە کە هاوڵاتییەک درایە بەر دەستڕێژی گولـلـە شەش کەس خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان کرد و بە ماددەی 406 سەرجەمیان ڕاگیرکران”.

ئەو کەسەی کە دوێنێ بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، پیشەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین بوو، بە وتەی خێزانی کوژراوەکە ئێوارەی دوێنێ 16 ی نسیان، پێش خۆرئاوابوون لە نزیک ماڵەکەی خۆیان لە کۆڵێن سیتی لە ناحیەی چوارقوڕنە لەلایەن چەند کەسێکەوە دەسڕێژی گولـلەی لێکرا و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسەکە ناوی (آ،م،ب) بووە و تەمەنی تەمەنی 34 ساڵ بووە و خێزاندار بووە، بە وتەی پۆلیس کاتێک چونەتە شوێنی ڕوداوەکە قەوانی جۆری جیاوازی چەک دۆزراوەتەوە و ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە زیاد لە یەک کەس تەقەی لێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای نەوتی باکوور: تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە. عامر خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای…
زیاتر ببینە

ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا لەسەر کەوتنەخوارەوەی هێلی کۆپتەرێکیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ڕوداوەکە لە گەشتێکی سەربازییدا بووە و سەرنشینەکانی…
Total
0
Share