داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكرادەكرێت

داهاتی نانەوتیی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان بە نزیكەی 100% زیادیكردووە.

سایتی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە کە بڕەكەی 20 ملیار و 264 ملیۆن و 890 هەزار و 147 دینارە، ئەمەش ئەو بڕانە دەگرێتەوە كە تائێستا سەبارەت بە هەفتەكە لە سایتەكەدا تۆماركراون.

هەر بەپێی ئامارەكە داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی پێشتر بە رێژەی 99.4% و بە بڕی نزیكەی 10 ملیار دینار زیادیكردووە.

سایتەكە روونیكردووەتەوە، داهاتی هەفتەی رابردوو زیاتر لە 10 ملیار دینار بووە.

رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە سایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی شۆرتێکەوە کارەبای قەزای دووکان پچرا

وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌هۆی دروستبوونى شۆرتێكه‌وه‌ كاره‌باى قه‌زاكه‌ بڕاوه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “دروستبوونی…
Total
0
Share