توێژینەوەیەک: باڵابەرزەکان زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەیە بە نەخۆشیی مەترسیدار

توێژینەوەیەکی نوێ تیشکی خستووەتە سەر پەیوەندیی نێوان باڵابەرزیی مرۆڤ و ئەگەری تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی جیاجیا.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری “PLOS Genetics”ـی ئەمریکیدا بڵاوکراوەتەوە و سەرنجی خستووەتە سەر ئەو کەسانەی باڵایان لە ئاستی ئاسایی بەرزترە و دەریخستووە، ئەو کەسانە ئەگەری تووشبوونیان بە چەند نەخۆشییەکی وەک شێوانی لێدانەکانی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەرزبوونەوەی کۆڵسترۆڵ، دەوالی و گیرانی خوێنبەرەکان زیاترە.

توێژەرانی زانکۆی کۆلۆرادۆ کە بە توێژینەوەکە هەڵساون، بۆیاندەرکەوتووە بەرزیی باڵا ئەگەری تێکچوونی هەستەدەمارەکان و هەوکردنی پێست و ئێسکەکانیش زیاددەکات.

لە درێژەی توێژینەوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، هۆکاری هەندێک نەخۆشی دەکرێت بدرێتە پاڵ بەرزیی باڵا، لە بارێکدا ئەگەر تووشبووەکە باڵای لە ئاستی ئاسایی بەرزتربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان ئەو شروبانە هەن کە ژمارەیەک منداڵ بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە؟

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی چەند شروبێکەوە هۆشداری دا ڕایگەیاند، کە ئەو شروبانە بوونەتەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک منداڵ. لەبارەی بوونی…
زیاتر ببینە

كەرتی تەندروستیی ئەفغانستان لە قەیراندایە.. پزیشكی بێمووچە و نەخۆشخانەی بێدەرمان

دوای مانگێك لە كۆنترۆڵكردنی ئەفغاستان لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە، كەرتی تەندروستی لەو وڵاتە بەرەو هەرەسهێنان دەچێت، نەخۆشخانەكانیش بێدەرمان و…
Total
0
Share