پۆلیسی سۆران ڕاوچییەكی دەستگیركرد كە 110 كەوی ڕاوكردبوو.
بەریوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای دەستخستنی زانیاری و ئاگادارکردنەوەی دادوەری لێکۆلینەوە توانیان کەسێک دەستگیربکەن کە تەنھا لە دووجار ڕاوکردندا زیاتر لە 110 کەوی ڕاوکردبوو.
باسی لەوەشكردووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ تۆمەتبارەكە كردووەتەوە و بە بڕیاری دادوەریش ڕاگیراوە.