نوێترین لێدوانی گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی

گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی پێیوایە ئەكادیمیای بەرشلۆنە بە باشی كاردەكات و جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی لیڤاندۆڤسكی دەتوانێت لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە سەركەوتوو بێت.

گواردیۆلا ئاماژەی بەوەدا كە فیران تۆرێس ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە و ژمارەكان پشتگیری دەكەن.

ڕۆژنامەنوس: ئایا لیڤاندۆڤیسكی لەگەڵ بەرشلۆنە دەگونجێت؟

گواردیۆلا: ئێمە قسە لەسەر لیڤا دەكەین، ئەو دەتوانێت لەگەڵ هەموو تیپێكدا خۆی بگونجێنێت، با بزانین گرێبەستەكە ڕوودەدات؟

پێویستە پشوو درێژ بین چونكە بایرن دەستبەرداری نابێت و دۆخی دارایی بەرشلۆنەش باش نییە.

ڕۆژنامەنوس: ئەی چی دەڵێی لەسەر فیران تۆرێس؟

گواردیۆلا: پێموایە ژمارەكانی باشن، تۆپی پێ وەك تێنس نییە، یارییەكی بەكۆمەڵە.

ڕۆژنامەنوس: ئاستی پێدری و گاڤی چۆنە؟

گواردیۆلا: ئاستێكی نمونەیی پێشكەش دەكەن، ئەمە دەیسەلمێنێت كە ئەكادیمیای بەرشلۆنە باش كاردەكات و بەهرەمەندی زۆریشی تێدایە، وەك هاندەرێكی بەرشلۆنە هیوادارم گاڤی گرێبەستەكەی دریژ بكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میسڕ و سه‌نیگال یاریی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا ده‌که‌ن

هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کامیرۆن تۆمارکرد، به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش بلیتی یاریی کۆتاییان…
Total
0
Share