شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە

شاندێکی ڕۆژئاوای کوردستان لە فەڕەنسا، لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە و بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پشتگیری ڕۆژئاوا کراوە لەلایەن ئەوروپاوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هاوار لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە / MSD)، بێریڤان خالید هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا و خەسان یوسف، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی مەدەنیی دێرەزۆر لەگەڵ ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کۆبوونەتەوە.

هاوکات میدیا فەڕەنسییەکان کۆبوونەوەی شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و ئیمانیۆل ماکرۆنیان پشڕاستکردووەتەوە و دەڵێن، لە کۆبوونەوە تایبەت بووە بە پشتگیری فەڕەنسا لە کوردانی سوریا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش و هاوکاری مرۆی بۆیان.

شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان جەختیان لەوە کردووەتەوە هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ڕۆژئاوا گرنگە و داخستنی سنورەکان بەسەر ڕۆژئاوادا کارەسات دروست دەکات.

کۆبوونەوەی شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا، لە کاتێکدایەم کە بەرپرسانی ڕۆژئاوا هەڵمەتێکیان بۆ بە فەرمی ناساندنی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا دەستپێکردووە و داوای پشتگیری نێودەوڵەتی دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی دارایی عێراق داوای گواستنەوەی مووچەی ژمارەیەک مووچەخۆر لە هەرێمەوە بۆ بەغداد دەکات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاودێریی دارایی عێراق داوایکردووە مووچەی مامۆستایان و کارمەندانی خوێندنی کوردی لە هەرێمەوە بگوازرێتەوە…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: ئەگەر هەناردەی غاز لە كۆرمۆرەوە دەستپێبكاتەوە دۆخی كارەبا ئاساییدەكەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەوەی لە رووی تەكنیكییەوە هەناردەی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاساییبكرێتەوە…
Total
0
Share