بەهۆی خراپیی کوالێتیی بەنزین چوار بەنزینخانە لە دهۆک داخران

چوار بەنزینخانە لە دهۆك بەهۆی خراپیی كوالێتیی بەنزینەكانیانەوە داخران و بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی پارێزگاكە، هۆشداری بە خاوەنی دوو بەنزینخانەی تر داوە ئەگەر سەرپێچی بكەن بەنزینخانەكانیان دادەخرێن.

موحسن تەها بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکان لە دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە ئەنجامی بەدواداچوونەکانیان لەبارەی كوالێتیی بەنزینەوە، چوار بەنزینخانە لە دهۆک داخران.

وتیشی، جگە لە داخستنی بەنزینخانەكانیان، خاوەنی ئەو چوار بەنزینخانەیە سزای ماددی دراون و دوو بەنزینخانەی تر كە سەرپێچییەكانیان كەمتربوون ئاگاداركراونەتەوە ئەگەر سەرپێچی بكەن دادەخرێن.

لەبارەی ئەو چوار بەنزینخانەیەی داخراون، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکان لە دهۆک بۆ “ئێستا” وتی، “یەکێك لە بەنزینخانەكان لە ناوشاری دهۆکە و سێ بەنزینخانەكەی تریش لە هەردوو قەزای ئاکرێ و سێمێل و ناحیەی فەیدیێ بوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر: سـ.ـەدام زۆر ترسنۆك بوو تەنیا لە میدیا عێراقی و عەرەبیەكاندا وەك پاڵەوان ناسرابوو

‎کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، نووسیویەتی، ساڵ ساڵی كوردقڕانەكە بوو، كۆمەڵێك خوێندكاری هەڵەبجەیی بووین لە…
Total
0
Share