ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران باخچەکانی سلێمانی هیلاک کردووە

دوای ئەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەک ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران لە سێ شوێنی پارکی ئازادی بەردەوامبوو، پاشماوەی ئاهەنگەکەیان بەڕێوبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی هیلاک کردووە، بەوەی سەرەڕای ئەوەی خوێندکاران بەڵێننامەیان پڕکردووەتەوە لەلایەن ڕێکخراوەکانی خوێندکارانەوە، بەڵام پارکەکەیان بە پیسی جێهێشتووە.

ئالان بورهان، لێپرسراوی هۆبەی پارکی ئازادی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بەڵێننامەی خوێندکاران لەلایەن ڕێکخراوێکی خوێندکارانەوە لای ئێمە بوو، بەڵام دوای هەفتەیەک جێهێشتنی پارکەکە بە پیسی ئینجا پاککراوەتەوە”.

لێپرسراوی هۆبەی پارکی ئازادی دەڵێت، “ئێمە سێ زۆنمان بۆ ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران دەستنیشان کردبوو، بەڵام ئەو سێ شوێنە بە پیسی جێهێڵدراون و دوای هەفتەیەک پاککراونەتەوە، ئەمە دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی زۆری ناو پارکەکە گلەییان لە دیمەنی دوای ئاهەنگەکان کردووە”.

لەماوەی هەفتەیەکدا دوای ئاهەنگی دەرچوونی خوێندکاران لە پارکی ئازادی بەشێکی پارکەکە بە پیسی جێهێڵدراوە و بڕیاریشە لە ئەگەر ڕێگە بدرێت چەندین زانکۆی دیکە لە هەمان پارک ئاهەنگی دەرچوون بۆ خوێندکارانیان ئەنجام بدەن.

بابەتی پێشتر

بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی كێڵگەی حەسیرە ڕاوەستا

بابەتی دواتر

ئاماری نوێ.. مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share