لیڤەرپوڵ یەكەم گرێبەستی بایرنی ڕەتیكردەوە

یانەی لیڤەرپوڵ یەكەم گرێبەستی بۆ دەستبەردار بوون لە سادیۆ مانێی سەنیگالی ڕەتكردەوە.

گرێبەستەكە لە لایەن ئیدارەی یانەی بایرن میونشنەوە ڕەوانەی ئیدارەی لیڤەرپوڵ كراوە تا دەستبەرداری مانێ ببن.

گرێبەستەكەی بایرن تەنها 21 ملیۆن یۆرۆ بووە لەگەڵ چوار ملیۆن یۆرۆ گۆڕانكاری.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان، لیڤەرپوڵ هیچ گفتوگۆیەكی نەكردووە و دەستبەجێ ڕەتیكردۆتەوە.

ئیدارەی لیڤەرپوڵ بڕیاریداوە بە كەمتر لە 35 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری سادیۆ مانێی سەنیگالی نەبێت.

مانێ لە دوای یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ هیوای سەركەوتنی بۆ یانەی لیڤەرپوڵ خواست و سوپاسی كلۆپ و هاندەرانیشی كرد.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان، بایرن نزیكترین یانەیە لە ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەلیدا.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ .. گۆڵكاری گۆی زەوی

بابەتی دواتر

وەزارەتی ئاوی عێراق: لەبەردەم قەیرانێکی ئاوداین هاوشێوەی نەبووە لە مێژوودا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە كار بۆ داهاتوو دەكات

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لە نوێكردنەوەی بۆندی هەردوو یاریزان پێدری و فاتی نزیكبۆتەوە. گفتوگۆكانی ئیدارەی بەرشلۆنە بۆ نوێكردنەوەی بۆندی…
Total
0
Share