ڕۆناڵدۆ .. گۆڵكاری گۆی زەوی

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە تۆماركردنی دوو گۆڵ بەرامبەر سویسرا ، ژمارەی گۆڵەكانی بۆ 117 گۆڵ بەرزكردەوەو لە ئێستادا گۆڵكاری گۆی زەوییە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

لە دووەم گەڕی یارییەكانی نەیشن لیگ، پورتوگالی چوار گۆڵی لە سویسرا كرد دوانیان ڕۆناڵدۆ تۆماریكرد.

ئەمە لەكاتێكدایە كە یاریزانە پورتوگالییەكە لە ژێر ڕەخنەی بەشێك لە هاوادارانی تۆپی پێدایە و بە دابەزینی ئاستی تۆمەتباری دەكەن.

ڕۆناڵدۆ ئەم وەرزە بە دەنگی هاندەران وەك باشترین یاریزانی مانچستەر یونایتد دیاریكراوە و لە گۆڵكردنیش بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال بەردەوامە.

ڕۆناڵدۆ بەرامبەر سویسرا 49 جار تۆپ بەرقاچی كەوتون، لەسەدا 93ی پاسەكانیشی دروستبون، 7 شووتی بۆ گۆڵ لێداوە و دوو گۆڵی تۆماركردووە و دوو گۆڵیشی دروستكردووە.

بابەتی پێشتر

ئەستێرە کشاوەکەی نێو سینەمای کوردی

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ یەكەم گرێبەستی بایرنی ڕەتیكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share