بایرن و ئارسیناڵ دەیانەوێت بلۆف لە یوڤانتۆس بدەن

یانەی یوڤانتۆس دووچاری قەیرانی کارگێڕی بووە و دادگای تۆرینۆ تەنگی پێهەڵچنیون، لەم نێوەندەدا یانەکانی ئارسیناڵ و بایرن میونشن لە هەوڵدان یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئەو یانەیە پەلکێش بکەن.

تۆڕی “کالچیۆ مێرکاتۆ”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، دوای دەستلەکارکێشانەوەی ستافی کارگێڕیی یانەی یوڤانتۆس، دادگای تۆرینۆ دەستبەرداری کەیسی هەڵە کارگێڕییەکانیان نەبووە و ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا سزای دارایی و وەرزشیی توند بەسەریاندا بسەپێنێت.

سزاکانیش لێکەوتەی خراپیان دەبێت و ناچاریان دەکات هاوشێوەی ئابڕووچوونی “کالچیۆ پۆلی” کە لە ساڵی 2006 ڕوویدا، دەستبەرداری چەندین یاریزانی پێکهاتەکەیان بن.

لەم نێوەندەدا یانەکانی ئارسیناڵ و بایرن میونشن هەلەکەیان قۆستووەتەوە و خواستیان لەسەر دوشان ڤلاهۆڤیچی سڕبی نیشانداوە.

هەردوو یانە زەبەلاحەکە ئامادەییانن نیشانداوە تێچووی گواستنەوەکە پێشکەشبکەن کە زیاترە لە 80 ملیۆن یورۆ، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی دەستیان بە دانوستاندن کردووە.

بابەتی پێشتر

دیژا ڤوو .. جامی مۆندیال بۆ مەغریبە؟

بابەتی دواتر

شاندێكی وەزارەتی بازرگانیی هەرێم گەیشتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاهێنەرەکەى پاریس دڵتەنگە

کریستۆڤ گالیتێی ڕاهێنەری پاریس پێیوایە چانسی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو هێشتا هەیە. بەتایبەتیش لەبەرئەوەى کە گۆڵی دەرەوەى یاریگا…
Total
0
Share