وەزارەتی ئاوی عێراق: لەبەردەم قەیرانێکی ئاوداین هاوشێوەی نەبووە لە مێژوودا

 

وەزارەتی ئاو ئاشکرایکرد، کە عێراق لەبەردەم قەیرانێکی کەمئاویدایە خراپترین قەیرانە لە مێژووی وڵاتەکەدا، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و ئەو کێشانەی تورکیا و ئێران بۆیان دروستکردووە.

وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی ئاوی عێراق عەون زیاب ڕایگەیاند، عێراق لەبەردەم قەیرانێکی سەختی کەمئاویدایە کە لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە، هۆکارەکەشی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبارانییە بەڕێژەی 30%ی تێکڕای باران بارینی ساڵانە، هەروەها کەمکردنەوەی سەرچاوەکانی دیجلە و فورات لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە.

جەختیشیکردووەتەوە کە ئەو بڕە ئاوە گلدراوەی ئێستا عێراق هەیەتی بەشی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی وڵات دەکات تەنها بۆ ئەم وەرزە.

لە مانگی ئازاری ڕابردوودا نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی ئاوی دیجلە و فورات بەڕێژەی 73% کەمبووەتەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان وتوویەتی، ئێران و تورکیا بەشێوەیەکی بەرفراوان پرۆژەکانیان لەسەر سەرچاوەکانی دیجلە و فورات فراوان دەکەن بەبێئەوەی گوێبدەن بە پێداویستییەکانی عێراق، داواشی لە هەرسێ وڵاتەکە کردووە لەوبارەیەوە هەماهەنگی بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share