گەوهەرێكی ئیتاڵی یانەی پیسکارا دەکاتە قوربانیی خوێندنەکەی

ئەلیساندرۆ ئارتۆلی، بڕیاریداوە پەیوەندی بە زانکۆی هارڤاردەوە بکات

یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی پیسکارا و هەڵبژاردەی لاوانی ئیتاڵیا، ئەلیساندرۆ ئارتۆلی لە پێناو خۆێندن لە زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا بڕیاردەدات دەستبەرداری یانەکەی ببێت.

ئارتۆلی یەکێکە لە گەوهەرەکانی تۆپی پێی ئیتاڵیا و لە تەمەنی 18 ساڵیدا توانیویەتی بۆ پێکهاتەی یەکەمی یانەی پیسکارا و هەڵبژاردەی لاوانی سکوادرا ئازۆرا یاریبکات، بەڵام لەئێستادا ئۆفەرێکی لە زانکۆی هارڤاردەوە پێگەیشتووە و بڕیاریداوە داهاتووی لە بواری تۆپی پێ بکاتە قوربانیی خوێندن.

لەم بارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ” خەڵکانێکی زۆر ئامۆژگارییان کردووم کە تۆپی پێ و داهاتووم نەکەم بە قوربانی خوێندن، بەڵام بە نسبەت منەوە زانکۆی هارڤارد چانسێکە دووبارە نابێتەوە”.

ئارتۆلی بە نیاز نییە بە شێوەیەکی یەکجارەکی دەستبەرداری تۆپی پێ ببێت، بەڵکو لە پلانیدایە لە یانەیەکی خولی ئەمریکا یاریبکات، لەم بارەیەشەوە ڕایگەیاندووە،، ” جیانلوکای برام زانیاری پێداوم، دەزانم کە لە ڕووی تاکتیکیەوە یانەکانی ئەمریکا لاوازترن، بەڵام لەڕووی جەستەییەوە بەهێزن”.

ئەلیساندرۆ ئارتۆلی (لە ناوەڕاست) لەگەڵ دوو یاریزانی دیکەی لاوانی ئیتاڵیا

جیانلوکای برای ئەلیساندرۆ ئارتۆلی هاوشێوە براکەی پێشتر بۆ لاوانی مۆناکۆ یاریکردووە، بەڵام ئەویش دوای ئەوەی چانسی خوێندنی لە زانکۆی هارڤارد پێدراوە بڕیاریداوە دەستبەرداری یانە فەرەنسیەکەی ببێت.

ئارتۆلی و براکەی خەونیان ئەوەیە لە داهاتوودا وەک باراک ئۆباما و فرانکلین و ڕۆزفێلت و بیل گەیتس ناوداربن کە پێشتر لە زانکۆی هارڤارد خوێندوویانە، نەک وەک مارادۆنا و پێلێ و دی ستیفانۆ.

بابەتی پێشتر

ئەو هۆکارانەی بەرشلۆنەی کومانیان گەیاندە ئاستێکی بەرز

بابەتی دواتر

ئالێگری: ڕیاڵ مەدریدم ڕەتکردەوە و پێرلۆ لە یوڤی کاتێکی باش دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share