بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەپێناو پاراستنی ژینگە سیستمێكی نوێ جێبەجێدەكەین

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەداخەوە لە ئێستادا گۆڕانكاریی كەشوهەوا و كاریگەرییە نەرێنییەكانی بە تەواوی هەستیپێدەكرێت و داهاتووی مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی هەڕەشەیەكی مەترسیدار دەبێتەوە و لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیدا بەڵێنماندا یەك ملیۆن نەمام لە هەرێمی كوردستان بڕوێنین و بە خۆشحاڵییەوە ئێستا كار لەسەر پرۆژەكە دەكرێت و هەڵمەتەكە دەستیپێكردووە.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ‏‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، بەداخەوە لە ئێستادا گۆڕانی كەشوهەوا و كاریگەرییە نەرێنییەكانی بە تەواوی هەستیپێدەكرێت و داهاتووی مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی هەڕەشەیەكی مەترسیدار دەبێتەوە و هەربۆیە لەڕوانگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر ژینگە، وڵات و داهاتووی نەوەكانمان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بەڵێنماندا تاوەكو یادێكی دیكەی یەكێتی یەك ملیۆن نەمام لە هەرێمی كوردستان بڕوێنین و بەشێك بین لە چارەسەر نەوەك تێكدان و بە خۆشحاڵییەوە ئێستا كار لەسەر پرۆژەكە دەكرێت و هەڵمەتەكە دەستیپێكردووە.

‏‎‏‎سەرۆكی یەكێتی دەڵێت، “ئەمڕۆش بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگەوە و وەك ئەركێكی مرۆیی، نەتەوەیی و نیشتمانی ڕایدەگەیەنین كە لە بارەگاكانی یەكێتی لە مەكتەبی سیاسی، مەكتەب و مەڵبەندەكان سیستمێكی نوێ جێبەجێدەكەین كە خۆی لە سوود وەرگرتن لە تیشكی خۆر و گۆڕینی بۆ وزەی كارەبا (سۆلار) دەبینێتەوە و بەچەند قۆناغێك پرۆژەكە جێبەجێدەكرێن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “بەم هەنگاوە هاوكار و پشتیوانیی حكومەت و ڕێكخراوە دڵسۆزەكان دەبین كە كار بۆ پاراستنی ژینگەی كوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەرە نەخوازراوەكان دەكەن”.

بابەتی پێشتر

زاملی: مافیاكان نیوەی بەروبوومی نەوت بەقاچاخدەبەن

بابەتی دواتر

تەقە لە هاوڵاتییەك كرا و كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share