بەنزینە 800 دینارییەكە.. شۆفێر بە خراپ و حكومەت بە گونجاو ناویدەبەن

لەدوای دەستكردن بە دابەشكردنی بەنزینە 800 دینارییەكە بەشێك لە شۆفێران گلەیی لە كوالێتییەكەی دەكەن، نەوت و كانزاكانیش ئەنجامی پشكنینەكەی بڵاوكردەوە و دەڵێت گونجاوە.

ماوەی چەند ڕۆژێكە بەنزینی نۆرماڵ بە نرخی 800 دینار و بە پاڵپشتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شارەكاندا و لەڕێی وێستگەكانەوە بەسەر شۆفێراندا دابەشدەكرێت.

بەشێك لەو شۆفێرانەی بەنزینەكەیان بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان بەكارهێناوە دەڵێن، كوالێتییەكەی زۆر خراپە و ئەگەری ئەزیەتدانی بزوێنەی ئۆتۆمبێل و زیانی دیكەی هەیە.

زانا عەبدول یەكێك لەو شۆفێرانە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، “ڕۆژی هەینی پاش ڕیزێكی درێژی سەرەگرتن وەرمگرت، بەڵام وەك ئەوە وابوو ئاوم تێكردبێت دەنگی دیلكۆی ئۆتۆمبێلەكە ڕۆژە ڕێیەك دەڕۆیشت، لە سلۆلی قرچە قرچی دەكرد”.

شۆفێرێكی دیكە باسی لە خراپی كوالێتیی بەنزینەكە كرد و نمونەی ئەوەی هێنایەوە ئەمڕۆ بە نزیك یەكێك لەو وێستگانە تێپەڕیووە و كەمترین ئۆتۆمبێل ڕیزیان بەستووە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.

لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئەنجامی پشکنینی بەنزینەكەی لە کۆگای عەربەت پێش بارکردن و دوای بارکردن و وەرگرتنی چەند نمونەیەک لە ویستگەکانی دابەشکردنی ناوشار بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاشكراشیكرد، بەپێی پشكنینەكان سەرجەمیان گونجاون.

لەدوای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە شارەكانی هەرێم، هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بەنزین بە نرخی پاڵپشتیكراو دابەشبكرێت و بۆ ئەوەش وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی ڕاسپارد.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنان دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

چوار یانە ڕكابەری لەسەر كڕینی ئاسینسیۆ دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share