پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراو بۆ ئاڵوگۆڕكردن لە بازاڕە نێوخۆییەكان دەکات.

د. ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نووسراوێكدا بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات و ڕایگه‌یاندووە، “پشتبه‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 7ی ئه‌م مانگه‌ له‌ كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ”.

به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ كه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردوه‌، تیایدا هاتووه‌، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراو بۆ ئاڵوگۆڕكردن لە بازاڕە نێوخۆییەكان ژمارە (18 )ی ساڵی 2088ی هەمواركراو، پێشنیازەیاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان، ژمارە (76)ی ساڵی 1983.

 

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ چاوەڕوانی جیسۆزە

بابەتی دواتر

ڕۆژانە دەیخۆیت.. پێکهاتەیەک دەبێتە هۆی بێخەوی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share