ئارسیناڵ چاوەڕوانی جیسۆزە

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی گابریێل جیسۆز لە یانەی مانچستەر سیتییەوە چڕ کردووەتەوە.

“فووتبۆڵ لەندەن” بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی ئارسیناڵ هەوڵەکانیان بۆ واژۆ کردنی گرێبەستی جیسۆز بەردەوامە، لە نوێترین جووڵەدا ئامادەییان دەربڕیوە مووچەی بە بڕی 200 هەزار پاوەند لە هەفتەیەکدا بۆ تەرخان بکەن.

یاریزانەکەی سیلیساو لە ئێستادا سەرقاڵە بە ئەرکە نیشتمانییەکانەوە، بەڕێوەبەرانی سیتی بەنیازن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی دەست بە گفتوگۆکردن بکەن.

یاریزانە 25 ساڵەکە بە تۆڕی (ESPN) ی ڕاگەیاندووە، “هاوسەرەکەم و خێزانەکەم لە مانچستەر خۆشحاڵن و چەندین جار وتوومە، ئەگەر بارودۆخەکە گونجاو بێت لە سیتی بە خۆشحاڵییەوە بەردەوام دەبم، دوای کۆتاییهاتنی چالاکییە نێودەوڵەتییەکان، لە پشووەکانی هاوینەدا بڕیاری کۆتایی دەدەم.”

جیسوز لەم وەرزەدا 41 یاری بۆ سیتی کردووە، 13 گۆڵی تۆمار کردووە، میدیاکان پێیان وایە دوای کڕینی هالاند، یاریزانەکەی بەڕازیل هیچ چانسێکی نەماوە و باشترین چارەسەر لەبەردەمیدا یاریکردنە بۆ ئارسیناڵ.

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر كیمیابارانەكانی توركیا دژی پەكەكە دەباتە پەرلەمان و وەزارەتی دەرەوەی عێراق

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share