هێزێكی دژەتیرۆری عێراق گەیشتە مەخمور
ئێستا ئامانجی هاتنی ئەو هێزە ئاشكرادەكات

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، هێزێكی دژەتیرۆری عێراق گەیشتوونەتە سنووری قەزای مەخمور و ئامانجی ئەو هێزە بەرگرتنە لە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە سنوورەكە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، هەرچەندە سوپای عێراق لە سنوورەكەدان، بەڵام لەو ناوچانە شەڕی داعش ناكەن و هاتنی ئەو هێزەش بۆ كۆنترۆڵكردنی باشووری ڕۆژئاوای قەزای مەخمورە كە ناوچەیەكی فراوانە و تیرۆریستانی داعش دەتوانن بە ئاسانی جموجۆڵ بكەن بۆیە دژە تیرۆری عێراق دەیانەوێت بەر لە جموجۆڵەكانی داعش بگرن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ماوەی نزیكەی 48 كاتژمێرە هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق گەیشتوونەتە سنوورەكە و گومانیان لە هەر كەسێك بێت دەستگیری دەكەن و دەیانەوێت دۆخی ئەمنیی ناوچەكە بە تەواوی كۆنترۆڵبكەن.

بابەتی پێشتر

داهاتی نەوتی عێراق زیاددەكات

بابەتی دواتر

ڕێژەی چاكبوونەوەی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق لە 99% نزیكبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share