دوو پۆلیس لە کاتی کوژانەوەی ئاگرێکدا سوتان

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو پۆلیسی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین، لەکاتی کوژانەوەی ئاگرێکدا لە گوندی ناودەشت، بەهۆی ئەوەی با ئاڕاستەی ئاگرەکەی گۆڕیووە سوتاون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” دوو کارمەندی بنکەی پۆلیسی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین لە قەڵادزێ بە ناوەکانی (ڕەسوڵ ئەحمەد ڕەسوڵ) لەدایک بووی ساڵی 1972 دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی و (بایز ئەحمەد بایز) لەدایک بووی ساڵی 1969 دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی خانەقا بەسوتاوی گەیەندرانە نەخۆشخانە”.

بەوتەی پۆلیسەکان پاش ئەوەی دەرچوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرێک لە دەغڵ و دان پوش و پاوەنی گوندی ناودەشت هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیانداوە لەو کاتەدا ئاڕاستەی بایەکە بەڕووی خۆیاندا  پێچەوانە بۆتەوە بەو هۆیەشەوە سوتاون.

یەکێک لە بریندارەکان دەست و قاچ و دەمووچاوی سووتاوە و برینداری دووەمیش دەمووچاو و قۆڵی چەپی سووتاوە، بەهۆی زۆری سوتاویەکەیان بڕیاردرا بەڕێبکرێن بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی.

ساڵانە بەهۆی سوتانی پوش و پاوەنی ناوچەکانی کوردستان ئەرکی پۆلیسی بەرگریی شارستانی زیاتر دەبێت و دەچن بۆ کوژرانەوەی ئاگرەکان، بەڵام بەهۆی نەبوونی پێداویستی تایبەت و سەختی شوێنەکان زۆرجار ناچار دەبن بە دەست هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بدەن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەسەر ڕووداوەکەی چیای مەتین: دەبێت هەوڵەکان بە ئاڕاستەی چارەسەر بن نەک ئاڵۆزکردن

بابەتی دواتر

ئەردۆغان كوژرانی بەرپرسی كامپی مەخموری ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share