پەروەردەی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی ئاژەڵەوە: هێلکە و گەنمیشمان هەیە بۆ فرۆشتن

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەبارەی ڕاگەیاندنی فرۆشتنی ژمارەیەک ئاژەڵەوە ڕوونکردنەوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دەدات و ڕایگەیاند، بەرهەمی ئامادەییەکانی کشتوکاڵن.

لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی ئاژەڵەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە ڕایگەیاند، ئەو ئاژەڵانەی ڕامانگەیاندوون بۆ فرۆشتن بەرهەمی ئامادەییەکانی کشتوکاڵن لە سلێمانی کە چەند خوێندنگەیەکی ئامادەیی کشتوکاڵیمان هەیە.

وتیشی، “ئەو ئاژەڵانە سەرجەمیان بەرهەمی کاری خوێندکارەکانی ئامادەییەکانی کشتوکاڵن و ساڵانە دەیانفرۆشین، باسی لەوەشکرد، کە جگە لە ئاژەڵ، پەلەوەر و گەنم و هێلکەشیان هەیە بۆ فرۆشتن و ئەوانیش بەرهەمی ئەو ئامادەییانەن، “ئەمساڵ بڕێکی باشی گەنممان فرۆشتووە”.

سەبارەت بە داهاتەکەی ئاشکرایکرد، داهاتی فرۆشتنی ئەو بەرهەمانە بەشێکی بۆ خەزێنەی گشتی و بەشێکیشی دەگەڕێنرێتەوە بۆ خوێندکارەکان.

بابەتی پێشتر

کازمی بەڕێوەبەری نوسینگەکەی و بریکاری سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی لە پۆستەکانیان لابرد

بابەتی دواتر

مان سیتی لە سیاسەتی کڕینەوە بۆ کۆکردنەوەی داهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ مامۆستایان

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە دەبێت سەرجەم نووسراوەكان لە نێوان پەروەردەكان بكرێتە…
Total
0
Share