بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ ئەو لایەنانەدایە کە بنەمای کاریان خزمەت و چاکسازییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی  پێشوازیکرد لە ماری پارێت، لێپرسراوی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، حزبەکەی لەگەڵ ئەو لایەنانەدایە کە تێڕوانینیان بۆ حکومەتی نوێی عێراق خزمەتگوزاری و چاکسازییە، چونکە عێراق پێویستی بەوەیە.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەسەر پرسە سیاسی، ئەمنییەکان و ھەماھەنگی زیاتر لە نێوان ھەرێم و کونسوڵخانەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و پشتیوانیکردن لەو ھەوڵانەی دەدرێن بۆ چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێویستی یەکڕیزی و یەکوتاری کوردی دووپاتکردەوە لەبەغداد و ڕوونیکردەوە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن یەک ھەڵوێستیمان زامنی پاراستنی مافە دەستووری و نەتەوەییەکانمانە و تەبایشمان لەناوەند فاکتەری بەھێزکردنی قەوارەی ھەرێمە و دەتوانین باشتر رۆڵ بگێڕین لەپێناو داھاتوویەکی باشتر لە عێراقدا.

لەبارەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پاراستنی ئاسایشی تاک بیرو بۆچوون ئاڵوگۆڕکرا و ھەماھەنگی ھەردوولا بە پێویست زانرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی تەئکیدیکردەوە لە پێشینەی ئەرکەکانی یەکێتی پاراستنی ئاسایش، ئارامی و ئاسایشی تاک بەتاکی ھەرێمی کوردستانە و ھەموو ئەو بەربەستانەی ڕێگرن و ژیانی خەڵک دەخەنە مەترسی و چاودێر دەبن بەسەر ھاوڵاتییەوە لادەبرێن و ڕێگاش نادەین ئارامی تێکبچێت و ژیانی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری بخاتە ژێر مەترسییەوە و لەو چوارچێوەیەشدا چاکسازییەکان بەردەوام دەبن.

لە کۆتایی دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ھیوای سەرکەوتنی بۆ ماری پارێت لە ئەرکە نوێکەیدا خواست و وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ سەرخستنی کارەکانی داوایکرد ھەماھەنگ بێت بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکارییەکان لەھەموو بوارەکاندا.

May be an image of standing and flower

May be an image of one or more people and people sitting

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share