وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی گۆڕانی رێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤیزا روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، “هەواڵی رێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤیزا راست نییە”.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەندێک دەنگۆ دەربارەی گۆڕانی رێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤیزا لە سۆشیال میدیا بڵاوبوونەتەوە، دوورن لە راستی و هیچ بنەمایەکیان نییە”.

دەشڵێت، “میوانان و گەشتیاران دەتوانن وەکو جاران لە رێی بەکارهێنانی پۆرتاڵی سەردان یان داواکاریی تایبەت، داوای ڤیزای کوردستان بکەن و هاوڵاتییانی وڵاتانی لیستی A وەکو جاران دەتوانن لە کاتی گەیشتن لە فڕۆکەخانە و دەروازە نێودەوڵەتییەکان ڤیزا وەربگرن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ڕۆژانى پشووى سه‌رى ساڵیشدا هاوڵاتییان ده‌توانن خۆیان ڤاكسین بكه‌ن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشكرایده‌كات، لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵیشدا بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا کراوە دەبن و هاوڵاتییان…
Total
0
Share