پێشنیازێكی نوێ بۆ خەرجكردنی سێ مووچە نەدراوەكە دەخرێتەڕوو

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پێشنیازێكی نوێ بۆ خەرجكردنی سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوو دەخاتەڕوو و دەشڵێت، “چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا لەگەڵ دامەزراوە فیدراڵییەكاندا مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت”.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پاكتاوی دارایی لە نێوان هەرێم و بەغداد دواكەوتووە و تائێستا پاكتاوی دارایی ساڵی رابردوو لە نێوانیان نەكراوە و ئەگەر پاكتاوبكرێت هەرێم دەتوانێت ئەو بڕە پارەیەی بۆی دەمێنێتەوە سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردووی پێدابەشبكات.

لەبارەی مووچەی مانگی نیسانەوە، ئەندامەكە لیژنەی دارایی وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی دامەزراوە فیدراڵییەكاندا مووچەی هەرێمیش بنێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیس ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە دزی لە کەپرەکانی دووکان دەکرد

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە لە کەپرە گەشتیارییەکانی هاوینەهەواری دووکان چەند کەلوپەلێکی جۆراوجۆری دزی بوو”. بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
زیاتر ببینە

لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی سەر هەولێر ئەنجامدەدرێت

لەچەند وڵاتێکی ئەوروپا کوردانی تاراوگە خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی سەر هەولێر ئەنجامدەدەن. کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی…
زیاتر ببینە

دەستبەسەر دوو تاکسیدا گیرا کە لەسەر رێگای کەلار – سلێمانی پێشبڕکێیان کردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێلی راگەیاند کە لەسەر رێگای کەلار – سلێمانی پێشبڕکێیان کردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی…
Total
0
Share