وەزارەتی كشتوكاڵ: بەرهەمی ئەمساڵی گەنم 420 هەزار تۆنە و هەرێم پێویستی بە یەك ملیۆنە

بەرپرسێكی وەزارەتی كـشتوكاڵی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، “پێشبینیدەكرێت بەرهەمی ئەمساڵی گەنم لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 400 هەزار تۆن بێت، لە كاتێكدا ساڵانە بۆ ئاسایسی خۆراك هەرێمی كوردستان پێویستمان بە یەك ملیۆن تۆن گەنم هەیە”.

د. زێدا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی ڕاگەیاند، بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی بڵاوكراوەتەوە، لە ساڵی 2004 پێشبینیكراوە هەر تاكێك لە عێراقدا ساڵانە پێویستی بە 192 كیلۆ گرام دانەویڵە لە جۆری گەنم هەیە، بۆ ئەوەی كە پێداویسیتیەكانی ڕۆژانەی پڕبكاتەوە. ئێمەش بەپێی دانیشتووانی هەرێم ئەگەر وای دابنێین كە هەرێم شەش ملیۆن كەسە، كەواتە لە ساڵێكدا پێویستیمان بە زیاتر لە یەك ملیۆن تۆن گەنم دەبێت، تاوەكو بگەینە ئاستی ئاسایشی خۆراك لە ڕووی نیشتمانییەوە.

ئاشكرایكرد، بەهۆی وشكەساڵییەوە پێشبینیدەكرێت ئەمساڵ بەرهەمەكە كەمببێتەوە. بۆ ئەم بابەتەش ڕاپۆرتێكمان ئامادەكردووە لە هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ڕێژەی گەنمی بەرهەمهاتوو بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو كەمترە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كشتوكاڵ باسی لەوەشكرد، ساڵانی ڕابردوو ئەو ڕێژە گەنمەی حكومەتی فیدراڵ بۆ هەرێمی كوردستانی دانا بوو بۆ ئەوەی لەلایەن سایلۆكانی حكومەتی فیدراڵەوە وەربگیرێن، بریتی بوو لە 375 هەزار تۆن، بەڵام لەو بڕە تەنها 126 هەزار تۆن گەنم بە سایلۆكانی فیدراڵ درا،

جەختیكردەوە، ئەمساڵ گەنمی وەرگیراو بە نرخی 850 هەزار دینار دەبێت بۆ هەر تۆنێك و ئێستا جگەلە سایلۆكانی حكومەتی هەرێم لە هەولێر 20 سایلۆ و لەسلێمانی 12 سایلۆی دیكە لە چێوەی پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنم دروستكراون و ئامادەن بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران.

بابەتی پێشتر

کوڕێک دەستدرێژی دەکاتە سەر دایکی بەهۆی ئەوەی نەیهێشتووە هاوسەرگیری بکات

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: جگەرەکێشان ساڵانە 8 ملیۆن کەس دەکوژێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژێك پشوو راگەیەندرا

حكومەت سبەینێ چوارشەممەی بە پشووی فەرمی راگەیاند و تا ئێستا پشووەكانی جەژنی رەمەزان یەكلانەكراونەتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا…
Total
0
Share