هەرێمی کوردستان هەناردەکردنی نەوتی بە هەمان توانای پێشوو دەستپێکردەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 7 تشرینی دووەم، ئاشکرایکرد کە هەناردەکردنی نەوت بە هەمان توانای پێشوو دەستیپێکردووەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، “حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە هەناردکردنی نەوتی خۆی کرد بە هەمان توانای پێشتر”.

پێشتر، لە بەرواری 28 ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ بۆریەکی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان هێرشی کرایەسەر و تەقێنرایەوە و بەوهۆیەشەوە هەناردەکردنی نەوت ڕاگیرا.

لەلایەکی دیکەوە لە راگەیەنراوێکدا هەپەگە ڕایگەیاند، “هێزەکانمان لە بەرواری 28 ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆکی سەر بە شاری مێردین چالاکیەکی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە، لەو چالاکیەدا بۆری نەوتەکە بە تەواوەتی لەناو چووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان لە عەفرین ئیدانە دەكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی ‌‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكیدا رایدەگەیەنێت، بە توندی كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان…
زیاتر ببینە

لەبارەی دابەشكردنی زەوییەوە دڵنیایی بە فەرمانبەران دەدرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەیەكدا خێراكردنی پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا تاوتوێكرا كە فەرمانبەرانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی لە…
Total
0
Share