هۆكاری كەمبوونەوەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا ئاشكرادەكرێت

وەزارەتی کارەبای عێراق هۆكاری كەمبوونەوەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا بۆ كەمبوونەوەی ئەو ڕێژە غازە دەگەڕێنێتەوە كە لە ئێرانەوە پێیان دەگات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبای عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، “لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما هەوڵمانداوە، زۆرترین کارەبای نیشتیمانی بۆ هاوڵاتییان دابین بكەین، بەڵام بەهۆی کەمبوونەوەی پێنج ملیۆن لیتر چوارگۆشە لەو بڕە غازەی لە ئێرانەوە دەگەیشت، پێدانی كارەبا كەمیكردووە”.

وەزارەتەكە باسی لەوەشكردووە، ئێران پێشتر چەندجارێك داوایکردووە لەبەرامبەر بەردەوامیی هەناردەی غاز، شایستە داراییەکانی لەلایەن عێراقەوە پێبدرێت، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە و گەڕاندنەوەی یاسای ئاسایشی خۆراک، پرۆسەکە خاوبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە”.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە،”هەوڵەكانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران بەردەوامن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی گونجاو و دابینکردنی شایستە داراییەکانی ئێران”.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. گیانلەدەستدانی گۆرانیبێژێکی هیندی لە کاتی گۆرانی وتن لە ئاهەنگێکیدا

بابەتی دواتر

شێرێک لە چین هەرا دەنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share