ڤیدیۆ.. گیانلەدەستدانی گۆرانیبێژێکی هیندی لە کاتی گۆرانی وتن لە ئاهەنگێکیدا

 

گۆرانیبێژی هیندی کریشنا کومار کوناس، کە ناسراوە بە “کەی کەی”، شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی هەستی بە ماندوێتی کردووە و نەیتوانیوە گۆرانییەکەی تەواو بکات گیانیلەدەستداوە.

کریشنا کومار، لە یەکێک لە ئاهەنگەکانیدا لە هۆڵێکی داخراودا لەکاتێکدا گۆرانی دەڵێت بەهۆی ماندوێتی ناتوانێت گۆرانییەکەی تەواوبکات و هەست بە ماندوێتی دەکات، تیمی هاوکاری گۆرانیبێژەکە دەیگەیەننە نەخۆشخانە و لەوێ گیانلەدەستدەدات.

https://twitter.com/i8ilal/status/1531735064878391297?s=20&t=NxDy2M2mCvltgCxpke-sXQ 

ئەو گۆرانیبێژە هیندییە تەمەنی 53 ساڵە و ژمارەیەکی زۆر لە گۆرانییەکانی فیلمەکانی بۆڵیود بەرهەمی ئەو کریشنا کومارە، هەروەها ژمارەیەکی زۆر ئەلبوم و ئاهەنگی ڕاستەوخۆی هەبووە.

ڤیدیۆی ساتی تەواونەکردنی گۆرانییەکەی و بەجێهێشتنی هۆڵی ئاهەنگەکەی لە شەوی ڕابردوودا لەلایەن هەوادارانییەوە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی لە هیندستان تەنیوە، لەکاتێکدا بەهۆی شەکەتییەوە هۆڵەکە بەجێدەهێڵێت.

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرا

بابەتی دواتر

هۆكاری كەمبوونەوەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share