سەرۆكی پارتی دەیەوێت خزمەت بە پرۆسەی سیاسیی عێراق بكات

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، دەستپێشخەرییەكی لە خزمەتی عێراقدا خستووەتە ڕوو، ‏لەو نێوەندەدا نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی-ی ناردووە بۆلای سەدر، ‏دەستپێشخەرییەكە هاوكاتە لەگەڵ پەیامی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئێران لەبارەی حكومەتی ‏نوێی عێراق و لێكەوتەكانی.‏

لە پەیامێکدا مەسعود بارزانی ڕایگەیاندووە، “لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ‏ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی ‏سیاسیم خستووەتەڕوو، لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا پێشنیارم كردووە نێچیرڤان ‏بارزانی و محەمەد حەلبووسی سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن، لەسەر ‏چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن”.‏

بارزانی وتوشیەتی، “هیوادارم ئەم دەستپێشخەرییە ئەنجامی ئیجابی هەبێت و لە ‏بەرژەوەندیی عێراق و هەموو پێكهاتەكانیدا بێت”.‏

لەو نێوەندەدا، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ‏گەیشتووەتە نەجەف، بۆ ئەوەی لە حەنانە لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆببێتەوە.‏

دەستپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئێران ‏لەگەڵ بەرپرسانی پارتیدا کۆبووەتەوە و لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و ‏پرسی سەرۆك كۆمار و لێكەوتەكانیان، پەیامی ڕوونیان بە پارتی داوە.‏

هەوڵەكەی مەسعود بارزانی بەشێكی زۆری پەیوەندیی بە ناكۆكیی لایەنە شیعییەكانەوە ‏هەیە، دەیەوێت ڕێكیان بخات، لەكاتێكدا بەهۆی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری-ی خاڵی، لە ‏هەرێمی كوردستان ناكۆكی و لێكترازانەی ناوەتەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی دەیان ئاژەڵ بەهۆیەوە مردارببوونەوە ئاشکراکرا

لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆکاری سەرەکیی پشت بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئاشکرادەکات کە بەهۆیەوە دەیان ئاژەڵ مردارببوونەوە. سائیر…
Total
0
Share