دانیشتووانی گوندێکی هەولێر سکاڵا لەسەر پارێزگار تۆماردەکەن

 

دانیشتووانی گوندی ڕەشکین لە پارێزگای هەولێر بەهۆی دەرکردنیان لە گوندەکەیان سکاڵای یاسایی دژی پارێزگاری هەولێر تۆماردەکەن.

دانیشتووانی گوندی ڕەشکین سەرەڕای پارێزگاری هەولێر سکاڵایان لەسەر هەریەکە لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و قائیمقامی شارەکە تۆمارکردووە.

لە ڕاگەیەندراوی دانیشتووانی گوندەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 دانیشتنی دادگا دەبێت لەبارەی سکاڵاکەیان.

پێشتر دانیشتووانی گوندەکە ڕایانگەیاند، کە لەلایەن پارێزگارەوە ئاگادارکراونەوەتەوە دەبێت گوندەکەیان چۆڵبکەن، دانیشتووانی گوندەکە ڕەتیدەکەنەوە گوندەکە چۆڵبکەن و لەماوەی ڕابردوودا گردبوونەوەی ناڕەزاییان لەبارەی بڕیارەکەی پارێزگارەوە ئەنجامدا.

دانیشتووانی گوندەکە دەڵێن، “تاپۆمان هەیە و گوندەکەمان چۆڵناکەین، داوای قەرەبووش ناکەین ئێرە شوێنی خۆمانە بۆ کوێ بڕۆین؟”.

دانیشووانی گوندەکە ئاگادارکراونەتەوە لەماوەی مانگێکدا چۆڵیبکەن، لەکاتێکدا گوندەکە 134 ماڵی تێدایە، بەپێی وتەی نوێنەری دانیشتووانی گوندی ڕەشکین، نوسینگەیەکی کڕین و فرۆشتنی خانوو لە هەولێر ئاگاداریی بڵاوکردووەتەوە کە یەکەی نیشتەجێبوونیان هەیە لە ڕەشکین بۆ فرۆشتن.

بابەتی پێشتر

مێسی: وەرزی داهاتوو جیاواز دەبێت، ڕیاڵ شایستەی چامپیۆنزلیگ نەبوو

بابەتی دواتر

لەبازاڕی گواستنەوەی یاریزانان چی دەگوزەرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share