لەبازاڕی گواستنەوەی یاریزانان چی دەگوزەرێت؟

🔴 ڕیاڵ مەدرید کار لەسەر کڕینی چوامینی (مۆناکۆ) و نکونکو (لایپزیک) دەکات.

🔴 لوکاکو ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ ئینتەر میلان، بایرنیش یەکێک دەبێت لە یانە داواکارەکانی.

🔴 کۆرنتین تۆلیسو ماڵئاوایی لە بایرن میونشن کرد.

🔴 لیڤاندۆڤسکی دەرگای بەڕووی بایرندا داخست و داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەکات.

🔴 سادیۆ مانێ لە دانوستاندنەکان لەگەڵ بایرن میونشن بەردەوامە.

🔴 لیڤەرپوڵ لە جێگەی مانێ داوای عوسمان دێمبیلی، یان داروین نونێز (بەنفیکا) دەکات.

🔴 بەرشلۆنە لەگەڵ چێڵسی چووەتە کێبڕکێوە بۆ گواستنەوەی خالیدۆ کۆلیبالی.

🔴 چێڵسی ئۆفەرێکی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی جول کوندی (ئیشبیلیە) پێشکەش کردووە.

🔴 کریستاڵ پاڵاس هەوڵدەدات وان بیساکا (مان یونایتد) بگەڕێنێتەوە.

🔴 مێسی بەردەوام بوونی لە پاریس سان جێرمان دووپاتکردەوە.

🔴 دۆرتمۆند مارسێل لۆتکای گۆڵپاریزی گواستەوە بۆ ڕیزەکانی.

🔴 گواستنەوەی دی یۆنگ (بەرشلۆنە) بۆ مان یونایتد نزیکبووەتەوە.

🔴 نیوکاسڵ داوای ڕینان لۆدی کردووە (ئەتلەتیکۆ مەدرید).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ناپۆلی به‌ جیاوازی هه‌شت خاڵ له ‌پله‌ی یه‌که‌می کالچیۆدا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ناپۆلی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتالانتا بێرگامۆ تۆمارکرد‌. یانه‌ی…
Total
0
Share