هێرشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان نزیکە.. ئەردۆغان: چاوەڕێی ڕەزامەندیی ئەمریکا ناکەین

 

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دوێنێ یەکشەممە ئاشکرایانکرد، ئامادەن بچنە ڕیزەکانی سوپای تورکیا ئەگەر ئەو وڵاتە هێرش دژی ڕۆژئاوای کوردستان و یەپەگە ئەنجامبدات، لەکاتێکدا تورکیا جەختدەکاتەوە لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە لەماوەیەکی نزیکدا.

دوو لە بەرپرسانی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن ڕایانگەیاندووە، کە سەرجەم یەکەکانیان ئاگادارکردووەتەوە ئامادەبن بۆ چوونە پاڵ سوپای تورکیا و هێرشکردنە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ڕۆژئاوای کوردستان.

لە ساڵی 2016وە تورکیا سێ هێرشی سەربازیی بۆسەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامداوە، سەدان کیلۆمەتر چووتە ناو خاکەکەیەوە، تورکیا لە هێرشەکانیدا بەشێوەیەکی سەرەکی یەپەگەی کردووەتە ئامانج.

لەوبارەیەوە ئەنقەرە ئەوەی ئاشکراکردووە، کە لانیکەم 18 هەزار سەربازی لە ناو خاکی سوریادا هەیە.

لە هەفتەی ڕابردووشدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، بەمنزیکانە ئەنقەرە هێرشێکی دیکە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەدات، مەبەستی هێرشەکە دروستکردنی ناوچەی ئارامە بەقوڵیی 30 کیلۆمەتر.

لەبارەی هێرشی تورکیاوە پێشتر ئەمریکا لەزاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەوە نێد پرایس هەڵوێستی خۆی ئاشکراکردووە، کە “زۆر نیگەرانن” لەبارەی ئەوەی ئەردۆغان رایگەیاندووە بەمنزیکانە هێرش بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەدەن.

نێد پرایس وتی، “هەر گرژی و ئاڵۆزییەک سەرکۆنە دەکەین، لەبەرامبەردا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی پێنجشەممە جەختیکردەوە، هێرش ئەنجامدەدەن و “چاوەرێی ڕەزامەندیی ئەمریکا ناکەین”.

بابەتی پێشتر

ئیحسان عەبدولجەبار: عێراق تا 2025 بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ پێنج ملیۆن بەرمیل بەرزدەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئەو گەنجەی لە هەولێر لەلایەن باوکییەوە کوژرا تەرمەکەی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان كرا

له‌ ئه‌نقه‌ره‌ و ئیستانبول خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دژى به‌رده‌وامى دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ كرا ‏و خۆپیشانده‌ران داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌رۆدغان…
Total
0
Share