دەقی سوپاسەكەی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان

كۆبوونەوەی چەند ڕۆژی ڕابردووی مەسرور بارزانی و ئەردۆغان

لەپای هاوكارییەكانیان بۆ هەڵمەتە سەربازییەكانی لەناو خاكی هەرێم، سەرۆك كۆماری توركیا سوپاسی عێراق و هەندێك لە بەرپرسانی هەرێم دەكات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا و سەرۆکی (ئاک پارتی) ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا وتارێكی پێشكەشكرد و ئاشكرایكرد، بەغداد و بەرپرسانی هەرێم پاڵپشتیی ئەو هەڵمەتە سەربازییە ئاسمانی و زەمینییە دەكەن كە سوپای وڵاتەكەی لەژێر ناوی (كلیل چنگ) ئەنجامیدەدەن.

ئەردۆغان وتی، “سوپاسی حكومەتی ناوەندی لە عێراق و ئیدارەی هەرێم دەكەم لە پاڵپشتییان بۆ ئەو شەڕەی دژ بە تیرۆر ئەنجامیدەدەین”. ئەوەشی وت، “هیوای سەركەوتن بۆ سەربازە پاڵەوانەكانی ئۆپراسیۆنەكە دەخوازم كە بە هەماهەنگیی پتەو لەگەڵ حكومەتی ناوەندیی عێراق و ئیدارەی هەرێم لە باكووری عێراق ئەنجامیدەدەین”.

بە وتەی ئەو ڕێگرییان لە هێرش و پەلامارەكانی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كردووە و ئاماژەی بەوەكرد، گەیاندوویانەتە ئاستێک کە “نەتوانن لەناو وڵاتەکەماندا کردە ئەنجام بدەن. بەڕێژەیەکی زۆر رێگریمان کردووە لە دزەکردن و ھەڵاتنیان لە سنوورەکانمانەوە”.

بەرەبەیانی دووشەممە 18ی ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ-ی هێزەكانی توركیا لە هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە دەستیپێكرد.

پەكەكە تائێستا كوژرانی 78 سەرباز، لەنێویاندا شەش پلەدار، و برینداربوونی 38 سەربازی دیكەی ڕاگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی حورییەت: مانگی داهاتوو پـەکەکە دەستدەکات بە پرۆسەی چەکدانان

رۆژنامەی حورییەت-ی تورکی بڵاویکردووەتەوە، مانگی داهاتوو، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات بۆ دەستکردن بە پرۆسەی چەکدانان. رۆژنامەکە…
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: سەرۆك مام جەلال هەمیشە چەتری كۆكردنەوەی ناكۆكەكان و هەوێنی ئاشتی و پێكەوەژیان بوو

لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و جەختدەكەنەوە، “سەرۆك…
Total
0
Share