ئیحسان عەبدولجەبار: عێراق تا 2025 بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ پێنج ملیۆن بەرمیل بەرزدەكاتەوە

وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی چاوی لەوەیە توانای بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانەی تا ساڵی 2025 بۆ پێنج ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا و تا ساڵی 2028 یش بۆهەشت ملیۆن بەرمیل زیاد بكات.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە میانی سەردانێکیدا بۆ فەرەنسا ڕایگەیاندووە، عێراق چاوی لەوەیە تا ساڵی 2025 توانای بەرهەمهێنانی نەوت بۆ پێنج ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا و تا ساڵی 2028 یش بۆ هەشت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا زیاد بكات.

بۆیە، وەزیری نەوتی عێراق بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەكەی، داوای یارمەتی لە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی نەوت كرد.

هەر لە سەردانەكەیدا ئیحسان عەبدولجەبار، له‌گه‌ڵ پاتریک پویان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای “تۆتاڵ ئێنێرجی” کۆبووه‌وه‌ و تاوتوێی خێراکردنی جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتنێکی 27 ملیار دۆلاری کرد بۆ په‌ره‌پێدانی چوار پڕۆژه‌ی وزه‌ له‌ باشووری عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی عێراق: ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامدەدات

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکەی شەوی ڕابردوو کۆدەبێتەوە. میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق…
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: میدیاكانی یه‌كێتی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بوون

لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئێمە هه‌میشه‌ ده‌مانوت جیاكاریی له‌نێوان ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ” ناوچه‌ی…
Total
0
Share