تاڵیبان بۆ سەرتاشەكان: ئەوەی ڕیش كورتبكاتەوە سزادەدرێت

بزوتنەوەی تاڵیبان فەرمانیكرد بە سەرتاشەكانی ویلایەتی هلمند كە نابێت ڕیشبتاشن یاخود كورتیبكەنەوە.

دەستەی فەرمانكردن بە چاكە و ڕەتكردنەوەی خراپە لە بزوتنەوەی تاڵیبان، جەختیكردووەتەوە كە تاشین و كورتكردنەوەی ڕیش، لەگەڵ ڕاڤەی تاڵیبان بۆ شەریعەتی ئیسلام یەكناگرێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لەسەر ئەو بنەمایە بزوتنەوەكە سەرتاشخانەكانی ویلایەتی هلمندی ئەفغانستانی ئاگاداركردووەتەوە بەوەی نابێت ڕیشی كەس بتاشن یاخود كورتیبكەنەوە.

بەشێك لە سەرتاشەكانی كابولی پایتەختیش بە ئاژانسەكانیان ڕاگەیاندووە كە هەمان ڕێنماییان پێدراوە و ئاگاداركراونەتەوە بەوەی هەركەسێك پێچەوانەی ئەو فەرمانە ڕەفتاربكات ئەوا سزادەدرێت.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئەفغانستانەوە بڵاویانكردەوە، بزوتنەوەی تاڵیبان چوار كەسی لە شاری هەرات گولـلەبارانكردووە، دواتر لەسەر شەقامەكان تەرمەكانیانی بە بەرزكەرەوە هەڵواسیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەی ڕوسی لە تورکیا کەوتەخوارەوە و تەواوی ئەندامانی تیمەكەی گیانیان لەدەستدا

فڕۆکەیەکی ئاگرکوژێنەوەی ڕوسی لە باشووری تورکیا  کەوتە خوارەوە، سەرجەم ئەندامانی تیمەكەشی گیانیان لەدەستدا. بەگوێرەی هەواڵی میدیای فەرمیی توركیا،…
زیاتر ببینە

عیراقچی: لە دانوستانەکانی ڤیەننا ڕێککەوتین لەسەر هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکان، بەتایبەت نەوت

عەباس عیراقچی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران و گەورە دانوستانکاری ئێرانی لە دانوستانەکانی ڤیەننا ئاشکرایکرد، لە گفتوگۆكانی چەند ڕۆژی…
Total
0
Share