سادیۆ مانێ ماڵئاوایی لە لیڤەرپوڵ كرد

سادیۆ مانێ دوای شكستی یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ ماڵئاوایی لە هاندەران و یانەی لیڤەرپوڵ كرد.

لیڤەرپوڵ یەك بە سفر بە ڕیاڵ مەدرید دۆڕا و ناسناوی چامپیۆنزلیگی لەدەستدا.

دوای یارییەكە مانێ بە لێدوانەكانی، گومانی خستە سەر داهاتووی خۆی .

مانێ وتی: “سوپاسی لیڤەرپوڵ و هاندەران و كلۆپ دەكەم بۆ ئەوەی لە پێناو مندا كردیان، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم لە وێستگەكانی داهاتوویاندا.”

ئەم قسانەی مانێ واتە وەرزی داهاتوو خۆی لە ڕیزەكانی لیڤەرپوڵ نابینێت.

بەپێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان ، مانێ پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە كردووە و لە جێگەی لیڤاندۆڤیسكی یاریی دەكات كە ئەویش بەرەو بەرشلۆنە هەنگاو دەنێت.

بابەتی پێشتر

پیرێز دۆسییەی مباپی داخست

بابەتی دواتر

لە پێنج ڕۆژدا 7 سەربازی توركیا لە هەرێم كوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share