کێ دەبێتە خاوەنی چێڵسی؟ هاندەران لە خەیاڵێک و ئەبرامۆڤیچ لە خەیاڵێک

هاندەرانی یانەی چێڵسی پێیانوایە، باشترین چارەسەر فرۆشتنی یانەکەیانە بە سەرمایەدارێک لە کەنداوی عەرەب.

بەهۆی سزا سەپێندراوەکانی حکومەتی بەریتانیا بەسەر سەرمایەدارانی ڕوسیاوە، ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی یانەی چێڵسی ناچاردەبێت یانەکە بە سەرمایەدارێکی دیکە بفرۆشێت، بۆ ئەو مەبەستەش هاوکارانی ڕاسپاردووە بۆ دۆزینەوەی کڕیارێکی گونجاو بەو مەرجەی سەرمایەدارەکە لە شازادەکانی کەنداوی عەرەبی و سەرمایەدارانی چین نەبێت.

ئەبرامۆڤیچ پێیوایە، سەرمایەدارانی ئەو دوو وڵاتە بەهۆی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤەوە زیان بە ناوبانگی چێڵسی و پێگە بەرزەکەی دەگەیەنن.

لەبەرامبەردا ماڵپەڕی ترابونا ئاشکرایکردووە، زۆرینەی هاندەرانی بلوزی لەندەن پێیانوایە ئەبرامۆڤیچ وەک خاوەنی یانە بەردەوامبێت باشترین چارەسەرە، ئەگەر ئەوەش مایەی قبوڵکردن نەبوو، ئەوا یانەکەیان بە شێخ محەمەد بن سەلمانی شازادەی سعودیە بفرۆشێتەوە و باشترین چارەسەرە بۆ بەردەوامبوونیان لە لوتکەی یانەکانی ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

چی لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەكانی ئۆكرانیا دەزانیت؟

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە چاوەڕوانی پیکێ-یە و جێگرەوەشی دابینکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share