(ڤیدیۆ) مایۆرکا سێ خاڵی لە ڕیاڵ مەدرید داماڵی

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ مایۆرکا بووەوە، زەبەلاحەکەی مەدرید دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراوی تۆمارکرد.

ئەمشەو یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (20)ی خولی ئیسپانیا، یانەی شاهانەی مەدرید لە یاریگای “ئیبێرۆ ستار” بووە میوانی مایۆرکا.

یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکەی مایۆرکا لە خولەکی 13 بە هەڵە لەلایەن ناچۆ فێرناندێزەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید بە 45 خاڵەوە لە پلەی دووەمدا جێگیربوو، بەڵام جیاوازیی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بۆ پێنج خاڵ زیادیکرد، لە ئەگەری بردنەوەی یانە کەتەلۆنییەکەدا جیاوازییەکە دەبێتە هەشت خاڵ.

لە بەرامبەردا یانەی ڕیاڵ مایۆرکا ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 28 خاڵ و چووە پلەی دەیەم.

بابەتی پێشتر

تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی ئەلیكترۆنی ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

ئەو ژنەی لەگەڵ 600 پشیلەدا دەژی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share