كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پۆچتینۆ پاش كرانە دەرەوەی پاریس لە چامپیۆنز لیگ

یانەی پاریس سانجێرمان بە گۆڵێك بەرامبەر بە سێ گۆڵ بەیانەی ڕیاڵ مەدرید دۆڕا، پۆچتینۆ دەڵێت ئێمە باشتر بوین بەڵام نەمانتوانی وەك پێویست مامەڵە لەگەڵ یارییەكە بكەین.

پۆچتینۆ دڵتەنگە بە كرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنز لیگ و پێیوایە شایستەی گەیشتن بون بە قۆناغی هەشت تیپی.

پوختەی قسەكانی پۆچتینۆ

– گۆڵی یەكەمی ڕیاڵ مەدرید دروست نەبوو

– لام سەیر بوو یاریدەدەری ناوبژیوان و ناوبژیوان نەگەڕانەوە بۆ لێدانەوەی دیمەنی بەركەوتنەكەی بنزیمە و دۆناڕۆما

– سەیرە ساڵی 2022 بێت و ناوبژیوان ئەو هەڵانە نەبینێت

– نازانم ڕۆڵی ڤار چیە كە بۆ دیمەنێكی وا نەگەڕێتەوە

– زۆر نائومێدین بە كاتێكی سەختدا تێدەپەڕێین

– ئێستا كاتی باس كردنی داهاتووی مباپێ نیە

– ئێمە لە یاری چون و هاتن لە ڕیاڵ مەدرید باشتر بوین

بابەتی پێشتر

خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

خلێفی توڕە بووە.. پاریس بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share