لە پێنج ڕۆژدا 7 سەربازی توركیا لە هەرێم كوژراون

وەزارەتی بەرگریی توركیا كوژرانی سەربازێك و برینداربوونی یەكێكی دیكەی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

بەمەش ژمارەی سەربازانی كوژراوی توركیا لە ناوچەكانی هەرێم لە ڕۆژی سێشەممەوە بۆ حەوت سەرباز بەرزبووەوە، ئەو ژمارەیەی لەلایەن خودی توركیاوە ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكە بۆمبێك لەكاتی تێپەڕبوونی دوو سەربازدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە یەكێكیان كوژراوە و ئەوی دیكەیان برینداربووە.

لای خۆیەوە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی چالاکییەکی هێزەکانیاندا لە زاپ دوو سەرباز كوژراون.

ڕاشیگەیاند، تەرمی كوژراوەكان و چەك و كەلوپەلەكانیان لەبەردەست هێزەكانیاندایە.

هەپەگە ئاشكراشیكردووە، لەکاتی ئەنجامدانی ئەو چالاکییەدا، سەربازێكی دیکە کە هێزەکانی گەریلای بینیوە، لە ترسا لە بەرزاییەک خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و مردووە.

لە ناوەڕاستی نیسانی ڕابردوو توركیا دەستپێكردنی پڕۆسەیەكی سەربازیی نوێی بۆسەر هەرێمی كوردستان (كلیك چنگ) بە بیانووی پەلاماردانی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە ناوچە سنوورییەكان ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشیار عەبدوڵا: پارتی بۆئەوەی گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە لە پرۆژەیاسای بودجەدا لاببات هەڕەشەی کردووە

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، باس لەوە دەکات کە مەسعود بارزانی لەگەڵ هادی عامری رێککەوتووە بۆ…
Total
0
Share