ئێستا كاتی دەستپێكردنی مووچەی مانگی پێنج بڵاودەكاتەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بڕیارە لە 5ی مانگی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ بكرێت تا ئەو كاتە وەزارەتی دارایی هەرێم پارەی پێویستی بۆ دابەشكردنی مووچە لەبەردەستدا دەبێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، بەو مەرجە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج دەكرێت ئەگەر كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا هێندرابێت.

پێشتر حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاندبوو لیستی مووچەی مانگی پێنج لە فەرمانگەكاندا وەرگیراون و دەستكراوە بە وردبینیكردن لە لیستەكاندا.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە دوو ملیۆن و 300 هەزار عێراقی تووشی كۆرۆنا بوون

بابەتی دواتر

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران: لە دروستكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەواندا سەركەوتنمان بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share