بافڵ تاڵەبانی “سوپاسی پێشمەرگە دەكات و ڕۆڵیان بەرز دەنرخێنێت”

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای فەرماندەیی ھێزەکانی حەفتا و لێپرسراوانی میحوەرەكانی ھێزی پێشمەرگە کۆبووەوە و ڕۆڵی پێشمەرگەی بەرز نرخاند.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ تاڵەبانی “سوپاسی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد لە بەرامبەر خۆڕاگری و دڵسۆزییان لە ڕاپەڕاندنی ئەرک و بەرپرسیاریەتیی مێژووییان کە ڕۆڵی گرنگ دەبینن لە ئاساییش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان”.

ھاوسەرۆکی یەكێتی تیشکیشی خستووەتەسەر دوایین پەرەسەندە سیاسی و ئەمنییەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە و سیاسەتی کوردستانیی یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان خستوەتەڕوو.

لەبارەی پرۆسەی ڕێکخستنەوە و چاکسازی لە ڕیزەکانی ھێزی پێشمەرگە، بافڵ تاڵەبانی “جەختی لە ڕێکخستنەوەی لیوا و یەکە سەربازییەکان کردەوە و باسی لە ڕاهێنان و چۆنییەتی مەشقپێکردنیان و یەکخستنەوەیان لە چوارچێوەیەکی زانستی سەربازیدا کرد کە گونجاوبێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆدا بۆ ئەوەش پلانی نوێی چاکسازییەکانی ئاشکراکرد”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەدا، “ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بەوردی گفتوگۆکرا لەسەر مەترسییەکانی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و دووپاتی ھەماھەنگی و ھاریکاریی زیاتر لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی ناوخۆ و ئاسایش و ھاوپەیمانان کرایەوە لەپێناو ئاسایش و ئارامی زیاتر”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی ڕاپەڕین زانیاری نوێ لەبارەی دۆسیەی "سلێمان هەڵشۆیی"ەوە ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

فەرمی.. کاسیاس لە دەرگای سەرەکییەوە گەڕایەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share