نوێترین زانیاری لەبارەی کارەکانی پرۆژەی بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب لە سلێمانی

نزیکەی 15%ی کارەکانی پرۆژەی بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب لە سلێمانی تەواوبوون.

سەڵاح نوری، ئەندازیاری سەرپەرشتیار لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، نزیکەی 15%ی کارەکانی پرۆژەی بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب تەواوبوون و کارکردن تیایدا بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژی 11ی کانوونی یەکەمی 2024ەوە دەستمان بە پرۆژەکە کردووە و تێچووەکەی پێنج ملیار و 800 ملیۆن دینارە.

پرۆژەی بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب دەکەوێتە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە نزیك ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی، و بڕیارە لە ماوەی ساڵێکدا کارەکانی تەواوبکرێن.

لەبارەی پرۆژەکەوە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان کە بەتەواوبونی خزمەتێكی گەورە بە شاری سلێمانی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە ئەوروپا بگەڕێنەوە 11 هەزار دۆلاریان پێدەدرێت؟
ڕوونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 60 هەزار هاوڵاتیی هەرێمی كوردستان لە ئەوروپا خۆیان ناونووس كردووە…
Total
0
Share