حكومەتی توركیا لە ئێوارەی ئەمڕۆوە كەرەنتینی سەرتاسەری دەستيپێكرد، تا سبەی بەیانی بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی، لە چوارچێوەى ڕێكارەكانى خۆپارێزى لە ڤايرۆسى كۆرۆنا، لە 81 پارێزگاى توركيا، سنوورداركردنى چوونە دەرەوە تا سبەى دووشەممە 23ی تشرینی دووەم كاتژمێر 5ی بەیانی دەستيپێكردووە.
بەگوێرەى ئەو گشتاندنەى كە لە وەزارەتى ناوخۆی توركياوە بڵاوكراوەتەوە، تاكو بڕيارى داهاتوو، لە ڕۆژانی پشووی كۆتايى هەفتەدا لە دواى كاتژمێر 8ى ئێوارەوە سنوورداركردنى چوونە دەرەوە جێبەجێدەكرێت.
بەمشێوەيەش يەكەم جێبەجێكردن دوێنێ كاتژمێر 8ى ئێوارە دەستيپێكرد و ئەمڕۆ كاتژمێر 10ى بەيانى كۆتاييهاتووە، ئەمڕۆش كاتژمێر 8ى ئێوارە سنوورداركردنى چوونە دەرەوە دەستيپێكردووە و سبەی كاتژمێرى 5ى بەيانى كۆتاییدێت.
لە ڕۆژانی كۆتايى هەفتەكانى داهاتووشدا، تاوهكو دەركردنى بڕيارى نوێ هەمان بڕيار جێبەجێدەكرێت.