موساد هەوڵێكی تۆڵەكردنەوەی كوشتنی قاسم سولەیمانی پوچەڵدەكاتەوە

پلاندانراوە هێرشەكە لە بۆگۆتا ئەنجامبدرێت

شانەیەكی سەر بە حزبوڵای لوبنانی پلانی بۆ كوشتنی كارمەندێكی پێشووی هەواڵگری ئیسرائیل لە كۆڵۆمبیا داناوە، بەڵام هەوڵەكە بە هەوڵی هەردوو وڵات پوچەڵكراوەتەوە.

ژمارەیەك لە ڕۆژنامەكانی ئیسرائیل و ڕۆژنامەی تیمبۆی كۆلۆمبی بڵاویانكردەوە، ئەو ئیسرائیلیەی شانەیەكی حزبوڵا كردبوویە ئامانج ئەفسەری پێشووی هەواڵگری بووە و وەك ئەندامی تیمی دیپلۆماسی لە بۆگۆتای پایتەختی كۆلۆمبیا بووە، دواتر كۆمپانیایەكی بواری هاوردە و فرۆشتنی كامێرای چاودێری و تەكنەلۆجیای داناوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكان دەسەڵاتدارانی كۆڵۆمبیا ئاگاداركراوەتەوە كە بەڵگە هەیە ئیسرائیلییەكە ڕووبەرووی كوشتن دەبێتەوە، هەروەها گروپەكەی حزبوڵا چاودێری كەسانی دیكەی بیانی لە بۆگۆتا دەكات.

بەپێی ڕۆژنامەی (تایمز ئۆف ئیسرائیل) پرۆسەكە وابڕیاربووە تۆڵەكردنەوەی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بێت.

دییگۆ مۆلانۆ، وەزیری بەرگریی كۆڵۆمبیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ هەمان ڕۆژنامە وتی، “بەر لە دوو مانگ دەبوو مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەین، ناچاربووین پرۆسەیەك بۆ دەستگیركردنی تاوانباران ڕێكبخەین كە لەلایەن حزبوڵاوە ڕاسپێردرابوون بۆ ئەنجامدانی تاوانكاری لە كۆڵۆمبیا”. بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لە بارەی پڕۆسەكەوە بدات.

بەپێی ڕاپۆرتەكە سێ لە گەورە بەرپرسانی موساد سەردانی كۆڵۆمبیایان كردووە، دوای ئەوەی مەترسییەكان لەبارەی بەكارهێنانی وەك بنكەیەكی كردەوەكانی حزبوڵا زیادیكردووە و تائێستا باوەڕوابووە كە تەنها بۆ بوارە داراییەكان بەكاریدەهێنێت.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە باوەڕوایە حزبوڵا پلاندادەنێت بۆ بەكارهێنانی ئەندامانی پێشووی هێزە چەكدارە شۆڕشگێڕەكانی كۆڵۆمبیا (فارك) كە پێشتر لە فەنزوێلا ڕاهێنانیان پێكراوە، بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆسەر ئیسرائیلییەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: ئیلۆن مەسک ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات

کەناڵی (ئێران ئینتەرناشناڵ) بڵاویکردەوە، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری جیهانی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات. کەناڵەکە لە هەواڵێکدا ئاماژە…
زیاتر ببینە

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات هاوكاریی لوبنان بكه‌ن

ئەمیندارى گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات هاوكاریی لوبنان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى له‌و قه‌یرانانه‌ى تێیدان ڕزگاری بێت. ئەنتۆنیۆ…
Total
0
Share